ئەمریكا سزای چەند دامەزراوە و كۆمپانیایەكی چینی دەدات
وێستگەنیوز-
ئەمریكا بڕیاری سزادانی بۆ چەند دامەزراوە و كۆمپانیایەكی چینی دەركردووە كە پەیوەست بون بە كاری ڕاوە ماسییەوە.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند، لەژێر یاسایی ماگنێستكی نێودەوڵەتیدا سزای بەسەر چەند لایەنێك و كۆمپانیایەكی چینی تایبەت بە راوە ماسی و چەند دامەزراوەیەكی دیكەدا سەپاندووە.
وەزارەتەكە دەڵێت، هەریەكە لە Dalian Ocean Fishing ,Fujian Heyue Marine Fishing Development , Fujian Pingtan County Ocean و چەند دامەزراوەیەكی دیكەی چینی بەهۆی پێشێركردنی یاسایەكی ئەمریكاوە سزایان بەسەردا سپێندرا.
باسی لەوەشكردووە، سزادانی ئەو دامەزراوە و كۆمپانیا چینیانە بەهۆی پێشێلكردنی یاسای ماگنێستكی ئەمریكاوە بووە كە هەر كەس و لایەنێك لەسەرانسەری جیهانەوە سزا دەدات و ڕووبەڕووی سزای نێودەوڵەتی دەكاتەوە ئەگەر بێت و پێشێلی مافەكانی مرۆڤ بكات.
یاسایی ماگنێستكی، یاسایەك لەسەر دەمی باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشوتری ئەمریكاوە دانرا و لەو سەردەمەشەوە تا ئەمڕۆ كاری پێدەكرێت و سزاكەش بریتییە لەوە ئەگەر بێت و هەرلایەن، دامەزراوە و كۆمپانیای بیانییەكان ببنە هۆی پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ئەوا روبەڕوی سزای نێودەوڵتی دەبنەوە.
PM:08:32:09/12/2022
ئهم بابهته 1556
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت