ڤیدیۆ.. ساتی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێک لەسەر پردێکەوە 
         
                لە ڤیدیۆکە وەرگیراوە
        
        
        
          وێستگه نیوز ـ
	ڤیدیۆی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلێك بەڕاددەیەکی زۆر بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە لەسەر پردی "6ی ئۆکتۆبەر"ەوە دەکەوێتە سەر شەقامی جەلا لە قاهیرە. 
لە ڤیدیۆکەدا ساتی کەوتنە خوارەوەی ئۆتۆمبێلەکە دەردەکەوێت لەو کاتەی کۆمەڵێك پیادە هەن لەسەر شەقامەکەن و لە نێوانیاندا پیاوێك هەیە کە خواردن دەخوات، لەناکاو هەموویان سەیری پردەکە دەکەن کە لە سەروویانەوەیە و شۆكدەبن بە بینینی ئۆتۆمبێلێکی سپی کە لە سەرەوە دەکەوێتە خوارەوە.
بەگوێرەی تۆڕی هەواڵی سکای نیوز ئاماژە بەوەکراوە، ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن کامێرای چاودێری یەکێك لە دوکانەکانی سەر شەقامەکەوە تۆمارکراوە، پۆلیسی هاتوچۆی قاهیرە ئاماژەی بەوەکردوە کە شۆفێرەکە تووشی برین و کوتراوی بووە، جگە لەو هیچ کەسێك بریندار نەبووە و ئەو کەسانەی کە لەسەر شەقامەکە بوون توانیویانە خۆیان رزگار بکەن و نەکەونە ژێر ئۆتۆمبێلەکەوە.
        
        
AM:09:06:24/06/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									1916
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت