جۆرێکی "مەترسیداری" کۆرۆنا لەڤێتنام سەرهەڵدەدات
        
                
        
        
        
          
وێستگەنیوز-
	
وەزارەتی تەندروستی ڤێتنام بڵاویکردەوە، جۆرێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو لەوڵاتەکەیاندا سەری هەڵداوە و کەهەڵگری تایبەتمەندییەکی تێکەڵە لەهەردو کۆرۆنای گۆڕاوی بریتانی و هیندی، جەختیش دەکاتەوە ئەو جۆرە کۆرۆنای گۆڕاو مەترسیدارە و بەئاسانی لەرێگەی هەواوە دەگوازرێتەوە.
	
نگۆین سان لۆنگ، وەزیری تەندروستی ڤێتنام بەمیدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە،  جۆرێکی نوێی کۆرۆنای گۆڕاو لە ڤێتنام سەری هەڵداوە کە جۆرێکی "مەترسیدارە" و بەگوێرەی پشکنینی ئەو کەسانەی توشی پەتاکە بون، جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا تێکەڵەیەکە لەهەردو جۆرە ناسراوەکەی کۆرۆنای گۆڕاو کەئەوانیش کۆرۆنای گۆڕاوی بریتانی و هیندین.
	
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی تێبینی کراوە و لەئەنجامی پشکنینی توشبوان دەستیانکەوتوە، کۆرۆنای گۆڕاوی ڤێتنامی جۆرێکی مەترسیدارترە و بەئاسانیش لەرێگەی هەواوە دەگوزرێتەوە.
	
لەماوەی کەمتر لەمانگێکدا زیاتر لە 3600 (سێ هەزار و شەش سەد) کەس بە کۆرۆنا لە ڤێتنام مردون کە نیوەی تێکڕای ئەو کەسانەن لەسەرەتای بڵابونەوەی پەتاکە لەو وڵاتەدا مردون.
	
بەگوێرەی دواین ئامارەکان تائێستا 170،190،564 (سەد و حەفتا ملیۆن و سەد و نەوەد هەزار و پێنج سەد و شەست و چوار) کەس لەجیهان توشی کۆرۆنا بون، لەو ژمارەیەش 3،539،173 (سێ ملیۆن و پێنج سەد و سی و نۆ هەزار و سەد و حەفتا و سێ) توشبو بەهۆی کاریگەری پەتاکەوە مردون.
 
        
        PM:11:11:29/05/2021 
    
                                
                
                    
                
                              
          			ئهم بابهته 									4012
 جار خوێنراوهتهوه 
          	
                                                                       
 
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت