رۆژنامەی ئەلمەدا: هەوڵەکانی زەیدی دژی هەرێم راکردنە لە قەیرانە ناوخۆییەکانی ناو ماڵی شیعە

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

بە پێی زانیاریی سەرچاوە سیاسییەکان بۆ رۆژنامەی "ئەلمەدا"، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس توانیویەتی لە رێگەی سازانی "جورف سەخەر"ەوە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەبارەت بە دۆسیەی چەک بۆ ماوەیەکی کاتی دوابخات.


لە زانیارییەکانی رۆژنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، بە پێچەوانەی راگەیەندراوە فەرمییەکان، هێزەکانی کەتائیبی حزبوڵڵا هێشتا لەو شارۆچکەیەن و ژمارەی چەکدارەکانیشیان بە نزیکەی 2,000 چەکدار زیاد کردووە.

هەر بە گوێرەی رۆژنامەی ئەلمەدا، بڕیارەکانی حکومەت بەرانبەر هەرێمی کوردستان و لێکدانەوەکانی دادگای فیدراڵی بەرپرسان و چاودێرانی کوردی تووشی سەرسوڕمان کردووە و بە هەژموونی ئێران و هەڵوێستەکانی "تۆم باراک"، نێردەی ئەمریکاوە دەبەسترێنەوە.

لەو بارەیەوە میسال ئالووسی، سیاسەتمەداری عێراقی رایگەیاندووە، رێکارەکانی حکومەتەکەی عەلی زەیدی بەرامبەر کوردستان هەوڵێکە بۆ راکردن لە قەیرانە ناوخۆییەکان و شکستهێنانی لە مامەڵەکردن لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئەمریکا و رۆژئاوا بۆ چەککردنی میلیشیاکان.

ئالووسی هۆشداریشی داوە لەوەی، تێپەڕاندنی هاوسەنگییە دەستوورییەکان هەڕەشە لە یەکپارچەیی عێراق دەکات.


PM:02:01:29/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو