وەزارەتی دارایی تەواوبوونی بودجەی 2027ـی راگەیاند
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
وەزارەتی
دارایی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوبوونی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027ـی بە تەواوی راگەیاند، و ئاماژەی بەوە دا کە داهاتە
نانەوتییەکان لەم بودجەیەدا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەیان کردووە و گەیشتوونەتە 18%.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا
روونی کردەوە، بڕگەکانی بودجەی 2027 لە دۆخێکی ئاساییدا نەنووسراونەتەوە، بەڵکو
لە سایەی جەنگ، داخستنی گەرووی هورمز و پاشەکشەی هەناردەی نەوتدا ئامادە کراون.
سەبارەت بە دۆسیەی
فەرمانبەران و دامەزراندن، وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی بودجەی
نوێدا زیاتر لە 500 هەزار فەرمانبەری گرێبەست و کرێکاری ڕۆژانە
دەکرێنە هەمیشەیی، هاوکات بودجەکە زیاتر لە 120هەزار پلەی وەزیفیی نوێش لەخۆدەگرێت.
وەزارەتەکە ئاشکراشی
کرد، بڕی پێنج تریلیۆن دینار بۆ پڕۆژە و پێداویستییەکانی پارێزگاکان و یەک تریلیۆن
دیناریش بۆ سندوقی نەوەکان تەرخان کراوە.
PM:07:39:26/11/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت