عێراق و میسر رێکار و ئاسانکاریی نوێ بۆ بەهێزکردنی هاوکارییە دوولایەنەکان پەسەند دەکەن

‌

وێستگەنیوز- بابان عومەر

لە قاهیرە، سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی میسر سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی شاندەکانی هەردوو وڵاتیان کرد و تێیدا کۆمەڵێک رێکار و ئاسانکاریی نوێ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان پەسەند کران.


کۆبوونەوەکەی نێوان عەلی فالح ئەلزەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆکی میسر، هاوکات بوو لەگەڵ بەڕێوەچوونی 4ـەمین خولی کۆمیتەی باڵای هاوبەشی عێراقی - میسری.

لەو بارەیەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کۆمەڵێک رێکار و ئاسانکاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری، بازرگانی و وەبەرهێنانەکانی نێوان هەردوو وڵات پەسەند کراون.

هەروەها ئەلزەیدی جەختی کردەوە، عێراق و میسر هەڵوێستی سیاسیی یەکگرتوویان هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و چارەسەرکردنی قەیرانەکان لە رێگەی گفتوگۆوە.

لەلای خۆیەوە، عەبدولفەتاح ئەلسیسی، سەرۆکی میسر ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ پشتگیریکردن لە ئاشتی و پێشخستنی گفتوگۆ، بە ئامانجی بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.


PM:04:36:23/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت