عەلی زەیدی دەیەوێت وەزیری نەوت لاببات و وەزارەتەکە لەگەڵ کارەبا تێکەڵ بکات
وێستگەنیوز- فیردەوس دڵشاد
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی دوورخستنەوەی وەزیری نەوت و تێکەڵکردنی هەردوو وەزارەتی نەوت و کارەبا لە ژێر ناوی وەزارەتی وزە دەکات، بەڵام محەمەد شیاع سودانی دژی ئەو پێشنیازە دەوەستێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ تیمەکەیدا تاوتوێی لادانی باسم عەبادی، وەزیری نەوت دەکات، ئەویش بەهۆی نەگرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە دژی دزین و بەقاچاخبردنی نەوت.
بە وتەی سەرچاوەکان، ئەم هەوڵە هاوکاتە لەگەڵ ئاراستەیەک بۆ تێکەڵکردنی هەردوو وەزارەتی نەوت و کارەبا وەک وەزارەتی وزە، بە جۆرێک عەلی سەعدی وەهیب، وەزیری ئێستای کارەبا بەڕێوەی ببات.
سەبارەت بە کاردانەوەکان، عەلی زەیدی بیرۆکەکەی خستووەتە بەردەم چوارچێوەی هەماهەنگی؛ هەرچەندە هەندێک لایەن پشتیوانییان کردووە، بەڵام محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئیئتیلافی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، دژی وەستاوەتەوە بەوپێیەی وەزارەتی نەوت پشکی ئیئتیلافەکەی ئەوانە.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە لە پارێزگاکانی بەسرە، زیقار، موسەننا، نەینەوا، بابل و نەجەف، کونکردن و دزینی نەوت لە بۆرییەکانەوە ئاشکرا بوو و چەند کەسێک لەسەر ئەو دۆسیەیە دەستگیر کران.
PM:03:23:23/11/2026
ئهم بابهته 144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت