بەڕێوەبەری شارەدێیەک لە پارێزگای دیوانیە لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا دەستگیرکرا
وێستگەنیوز- بابان عومەر
بەڕێوەبەری شارەدێی سەڵاحیە لە سنووری پارێزگای دیوانیە، لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا لە خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی، لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە دەستگیرکرا.
دەستەی دەستپاکیی عێراق ئاشکرای کردووە، کارمەندەکانیان توانیویانە لە شارەدێی سەڵاحیە لە سنووری پارێزگای دیوانیە، بەڕێوەبەری شارەدێکە لە کاتی وەرگرتنی بەرتیلدا لە خاوەن مۆلیدەیەکی ئەهلی دەستگیر بکەن.
لەبارەی هۆکاری وەرگرتنی پارەکەوە، بەڕێوەبەرەکە ئەو بڕە پارەیەی لە بەرامبەر ئەوەدا لە خاوەن مۆلیدەکە وەرگرتووە کە پارەی سزای دارایی لە خۆی و ئەو مۆلیدانەی دیکە وەرنەگرێت کە سەر بە ئەون؛ ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە وەک دەستەی دەستپاکی دەڵێت، ئەو خاوەن مۆلیدەیە هیچ سەرپێچییەکی نەبووە.
لە ئێستادا، بەڕێوەبەری شارەدێکە راگیراوە و لەسەر دۆسیەی دەستپاکی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.
PM:03:34:22/11/2026
ئهم بابهته 84
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت