دوای کۆبوونەوەکانی هەولێر؛ سەرۆکی حەشدی شەعبی لەگەڵ عەلی زەیدی کۆبووەوە

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

دوای زنجیرە کۆبوونەوەکەی لە هەولێر، سەرۆکی حەشدی شەعبی سەردانی عەلی زەیدی کرد و دەربارەی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی تشرینی دووەمی 2026، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هیزە جەکدارەکانی عێراق پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بکرد.

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی زەیدی، لە کۆبوونەوەکەدا، "باس لە پەرەسەندنی بارودۆخەکانی ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا کرا، هەروەها جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناو وڵاتدا کرایەوە، بە مەبەستی پشتگیریکردن و بەردەوامیی بەرنامە گەشەپێدانی، ئابووری و وەبەرهێنانی حکومەت و پلانی گەشەپێدان و پەرەپێدانی هێزە چەکدارەکان بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانیان درا، لەوانەش پێکهاتەکانی حەشدی شەعبی”.

زەیدی جەختی کردەوە کە "حکومەت بەردەوامە لە جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و جێبەجێکردنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە دەستدرێژی بۆ سەر سامان و سەرچاوە نیشتمانییەکان، لە هەر شوێنێک لە خاکی عێراق”.

ئەم دیدارە دوای ئەوە هات کە دوێنێ فالح فەیز سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتدا کۆبووەوە.


PM:02:54:22/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو