سەركردەیەكی شیعەكان بۆ وێستگەنیوز: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین هەموو ناوچەكان بە هەرێمی كوردستانیشەوە لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی بەغدادا بن

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح

حەسەن فەدعەم، سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی بە ڕابەرایەتیی عەمار حەکیم رایگەیاندووە، ئەو هێزانەی بوونیان هەیە لە ناوچەی جورف نەسر هێزی عێراقی فەرمین و لە چوارچێوەی یاسادا كار دەكەن و بەدەر نین لە هێزی فەرمی.


حەسەن فەدعەم، تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی لەوە دەكات حكومەتی فیدڕاڵی دەسەڵات و سەروەری یاسا بەسەر هەموو خاكەكانی عێراقدا بسەپێنێت بە هەرێمی كوردستانيشەوە".

وتيشى، "بڵاوبوونەوە و چوونی هێزە چەكدارەكانی عێراق بۆ هەر ناوچەیەك مافێكی بنەڕەتی دەوڵەتە لە چوارچێوەی گرتنەدەستی هێز و دەسەڵات".

ئەو سەركردە شیعەیە لە رێگەی وێستگەنیوزەوە ئاشكرای كرد، "لێكتێگەیشتنێك لە نێوان لایەنەكان سەبارەت بە جورف نەسر هەیە و دۆسییە هەڵواسراوەكان لە چارەسەركردندان و ئاماژەی باش هەیە بۆ بەرقەراربوونی ناوچەكە".


AM:10:36:20/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت