ئۆپەراسیۆنی جورف سەخەر دەستپێدەکات و بارەگای کۆنترۆڵکردن کرایەوە
وێستگەنیوز- بابان عومەر
لە دەروازەی جورف سەخەر کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەش بەڕێوەچوو و تێیدا کردنەوەی بارەگای کۆنترۆڵکردنی جورف سەخەر و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ناوچەکە راگەیەندرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا خرانەڕوو، لە دوای تەواوبوونی کۆنفرانسە هاوبەشەکە هێزەکان دەچنە ناو جورف سەخەرەوە و هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیش بەرەو ناو ناوچەکە جووڵە دەکەن.
لە میانی لێدوانەکاندا، سەباح نوعمان وتی: "ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە". هاوکات شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند کە پشتیوانیی لۆجستی گەیەندراوەتە بارەگای کۆنترۆڵکردنی جورف سەخەر.
لە لایەکی دیکەوە، نوێنەری هێزی حەشدی شەعبی ئاماژەی بە بوونی هاوئاهەنگی لە نێوان هێزەکاندا کرد، و پۆلیسی وزەی عێراقیش جەختی کردەوە کە پارێزگاری لە نەوت و وزەی جورف سەخەر دەکەن.
هەر لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا ئەوە خرایەڕوو کە ئەم هەنگاوە قۆناغی یەکەمە و لە نزیکترین کاتدا ئەو خێزانانەی زیاتر لە 12 ساڵە نەگەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە، ئیدی دەگەڕێنەوە.
AM:10:19:20/11/2026
ئهم بابهته 380
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت