بەرپرسێکی باڵای عێراق بەهۆی دۆسیەی جورف سەخر دەستگیرکرا
وێستگەنیوز-
میدیای فەرمی
عێراق رایگەیاند، بەهۆی دانپێدانانەکانی هەبوونی قاچاخچێتی نەوت لە ناحیەی جورف
سەخر، بەڕێوەبەری گشتی بۆرییە نەوتییەکانی عێراق دەستگیرکرا.
ئاژانسی هەواڵی
"واع"ی فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردەوە، عەلی
عەبدولکەریم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بۆرییە نەوتییەکانی عێراق لەلایەن
هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە ".
ئەوەشخراوەتەڕوو،
دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بۆرییە نەوتییەکان لەئەنجامی
دانپێدانانەکان لەبارەی بوونی قاچاخچێتی نەوت لە ناحیەی جورف سەخری باکوری
پارێزگای بابل بووە.
PM:06:42:19/11/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت