عەلی زەیدی: سەرجەم رێگا داخراوەکانی 'جورف سەخەر' دەکرێنەوە
وێستگەنیوز-
سه‌رۆك وه‌زیران
و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان فه‌رمانیكرد هه‌موو رێگه‌كانی ناحیەی جورف سه‌خر
بكرێنه‌وه و داوای كرد هه‌موو هێزه‌كان بخرێنه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه.
عەلی فالح زه‌یدی،
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا کۆمەڵێک رێنمایی گرنگی تایبەت بە کارکردنی
"بارەگای کۆنترۆڵ" لە ناحیەی جورف سه‌خر دەرکرد، ئەوەش لەکاتی
پێشوازیکردن لە فەرماندەی بارەگاکە و جێگرەکەی، بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ و
بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان.
به‌گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه،
رێنماییەکان خێراکردنی کردنەوەی هەموو ڕێگا داخراوەکانی لە ناحیەی جورف سه‌خر
لەخۆده‌گرێت، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکانی دیکە
هەیبەتی دەوڵەت بەسەر هەموو خاکی عێراقدا دەسەپێنن، بەپێی دەستوور و یاسا.
سه‌رۆك وه‌زیرانی
عێراق جەختی لە کارکردنی حکومەت کردەوە بۆ پاراستنی گیان و بەرژەوەندیی هاوڵاتیان
لە هەر ناوچەیەک لە ناوچەکانی وڵات و ڕێگری‌کردن لە هەر حاڵەتێکی دەستدرێژی و
پێشێلکردنی مافە گشتی و تایبەتەکان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو،
"هێزە ئەمنییەکانمان وەک یەک جەستە وان و لە کارکردنیاندا تەواوکەری یەکترن
بەبێ جیاوازیی پێکهاتەکانیان".
PM:06:37:19/11/2026
ئه‌م بابه‌ته 112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت