عەلی زەیدی دۆسییەی جورف سەخری یەکلاکردەوە

‌

وێستگەنیوز- نێچیر کەمال

نوسینگه‌ی عه‌لی زه‌یدی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق له‌ نوسراوێكدا رایگەیاند: هێزی هاوبه‌شی سوپاو پۆلیسی وزه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌ی (جورف نه‌سر) بگرنه‌ده‌ست.

فەریق روكن عەبدولئەمیر شەمەری، بەڕێوەبەری نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند، سوپای عێراق لە وەزارەتی بەرگری، لیوای 38 لە فیرقەی 10 ناوچەی نێوان بەربەستی "یا حوسێن" تا یەكتربڕی فازڵییە، سنووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار دەپارێزێت و پۆلیسی فیدراڵی  لە وەزارەتی ناوخۆ، لیوای 17 ناوەندی "جرف سەخر" دەگرێتە دەست، لە رووباری فوراتەوە لە رۆژهەڵات تا رێگەی "موسەیەب - فازڵییە" لە رۆژئاوا.

ئاماژەی بەوەشکردووە كە حەشدی شەعبی، هەردوو لیوای 72 و 79 سنووری نێوان رێگەی "موسەیەب - فازڵییە" لە رۆژهەڵات، تا سنووری فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەربەلا دەپارێزن، پۆلیسی وزە بەتالیۆنێكی پۆلیسی وزە ئەركی پاراستنی بۆڕییەكانی گواستنەوەی نەوت لە ناوچەكەدا دەگرێتە ئەستۆ.

هەر لە پلانەكەدا ئاشكرای كرد، پۆلیسی بابل خاڵێكی پشكنین لە یەكتربڕی فازڵییە بەرەو شارۆچكەی موسەیەب دەكاتەوە، پۆلیسی ئەنباریش خاڵێكی تر بەرەو شارۆچكەی عامرییەی فەلووجە دادەنێت و هێزی یەدەگ، بەتالیۆنی دژەتیرۆر لە سەربازگەی حامییە وەك هێزی یەدەگی فەرماندەی گشتی لە ئامادەباشیدا دەبێت بۆ هەر دۆخێكی لەناكاو.


PM:04:03:18/11/2026




ئه‌م بابه‌ته 456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت