راوێژكارێکی زەیدی بۆ وێستگەنیوز: دەركردنی دیناری ئەلیكترۆنی بە گرنگ دەزانین
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
راوێژكاری دارایی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: گرنگە بەرەو دەركردنی دیناری ئەلیكترۆنی هەنگاو بنێین.
موزهر محەمەد ساڵح، راوێژكاری دارایی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "دەركردنی دیناری ئەلیكترۆنی هەنگاوێكی ستراتیژی پێشكەوتووە لە بواری گۆڕینی دیجیتاڵی و نوێكردنەوەی ژێرخانی دامەزراوەی سیستمی دارایی عێراق".
وتيشى، "ئەم پڕۆژەیە ڕۆڵی دەبێت لە كەمكردنەوەی پشت بەستن بە پارەی نەختینەیی و بەهێزكردنی شەفافییەت و ڕێگریكردن لە مامەڵەی نەشیاو و باشتركردنی كارایی پارەی نەختینەیی لەناو ئابووری نیشتیمانیدا".
راوێژكارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد بۆ وێستگەنیوز، "لەگەڵ تەواوبوونی لایەنییە هونەری و یاسایی و چاودێرییەكانی دەركردنی دیناری ئەلیكترۆنی، دەبێتە بازدانێكی چۆنایەتی لە بەڕێوەبردنی دراوی نیشتیمانی و پتەوكردنی سیاسەتی نەختینەیی و بەرقەراربوونی دارایی و گەشەی ئابووری".
PM:12:45:18/11/2026
ئهم بابهته 268
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت