زەیدی: رێگە نادەین کەس سامان و داهاتووی عێراقییەکان بدزێت
وێستگەنیوز- ئارام عەلی
سەرۆک
وەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەڵمەتی حکومەت بۆ راوەدوونانی گەندەڵکاران هەڵمەتێکی
یاسایی بووە و بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت، جەختیشی کردەوە کە رێگە بە هیچ کەسێک
نادرێت یاریی بە ئاسایشی عێراقییەکان بکات و سامان و داهاتوویان بدزێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران،
ئەمڕۆ عەلی زەیدی لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە شێخی هۆزەکان و
کەسایەتییەکانی شاری نەجەف، تیشکی خستە سەر هەنگاوەکانی حکومەت و ئاماژەی بەوە کرد،
هەڵمەتی بەرەبەیان بۆ راوەدوونانی گەندەڵکاران پرۆسەیەکی یاسایی بووە و بە
بەردەوامی پەیڕەو دەکرێت.
زەیدی لە بەشێکی تری قسەکانیدا هۆشداریی دا و رایگەیاند،
لێپێچینەوە لە هەر کەسێک دەکرێت کە چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت هەڵبگرێت، و
دووپاتیشی کردەوە که حکومەت رێگە بە هیچ لایەن و کەسێک نادات یاریی بە ئاسایشی
هاووڵاتییان بکات و دەستکاریی سامان و داهاتووی عێراقییەکان بکات.
PM:07:31:17/11/2026
ئهم بابهته 352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت