ئاژانسی رۆیتەر: بۆرییەکی 26 ئینجیان کونکردووە و سەدان ملیۆن دۆلار زیانیان بە داهاتی وڵات گەیاندووە
وێستگەنیوز- ئارام عەلی
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی رۆیتەرز و
لێکۆڵینەوە فەرمییەکان، گروپی چەکداریی کەتائب حیزبوڵڵا لە ساڵی 2021ەوە لە رێگەی کونکردنی بۆرییەکی 26ئینجیی نەوتەوە لە ناوچەی جرف سەخر، سەدان ملیۆن دۆلار نەوتی دزیووە و داهاتەکەی
بۆ خۆی بردووە، ئەوەش حکومەتی عێراقی ناچارکردووە رووبەڕووی ئەو قاچاخییە ببێتەوە.
بەگوێرەی
راپۆرتەکە، پرۆسەی قاچاخییەکە لە ساڵی 2021ەوە بە دەست تێکەڵکردن لەگەڵ هەندێک لایەنی
بەرپرسی ناو دەزگا ئەمنی و نەوتییەکان بەڕێوەچووە و سەدان ملیۆن دۆلار زیانی بە
داهاتی وڵات گەیاندووە، لێکۆڵەران لە کاتی پشکنینی ناوچەکەدا بۆرییەکی خاوی 26 ئینجیان دۆزیوەتەوە کە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوت دەگوازێتەوە و کون کراوە،
لەگەڵ ئامێری پەمپکردن، کۆگای شاراوە بۆ خۆدزینەوە لە چاودێری ئاسمانی و
پاڵاوگەیەکی بچووکی نەوت.
لە بەرامبەر ئەم
پێشێلکارییانەدا، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، فەرمانی لادانی بۆ نۆ بەرپرسی باڵای
ئەمنی و نەوتی دەرکرد، وە داوای کردووە گومانلێکراوان رەوانەی دادگا بکرێن.
هاوکات
فەرمانی بە هێزە ئەمنییەکان کردووە لە دەوروبەری جرف سەخر بڵاوببنەوە و ئامادەبن
بۆ چووە ناوەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکان ئاماژە بەوە دەکەن،
گروپە چەکدارەکان خاوەنی چەکی پێشکەوتوو و درۆن و موشەکی بالیستین، وە ئەم
هەڵمەتەی ئێستای حکومەتیش لە چوارچێوەی فشارەکانی ئەمەریکا دێت بۆ سنوردارکردنی
دەسەڵاتی گروپە نزیکەکان لە ئێران لە کەرتی نەوتدا.
PM:08:30:16/11/2026
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت