شارەزایەکی ئابوری رێڕەوەکانی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە ئاشکرا دەکات
وێستگەنیوز- ئارام عەلی
نەبیل مەرسومی، شارەزای ئابووریی عێراق،
سەرچاوە و رێڕەوەکانی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئاشکراکرد و رایگەیاند،
نەوتی کێڵگەکانی تاوکێ و فیشخاپوور و خورمەڵە لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵی کۆمپانیای سۆمۆ
و لە رێگەی تانکەرەوە بە دوو ئاراستەی جیاوازدا بۆ تورکیا و ئێران و ئەفغانستان بە
قاچاخ دەبرێت.
نەبیل مەرسومی لە شیکردنەوەیەکدا ئاماژەی
بەوە کرد، کۆمپانیای (DNO)ـی نەرویجی، کارپێکەری سەرەکیی هەردوو
کێڵگەی تاوکێ و فیشخاپوورە و ئاستی بەرهەمهێنانیان دەگاتە نزیکەی 73 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە پشکی کۆمپانیاکە تێیدا %68ە، روونیشی کردەوە، ئەم کۆمپانیایە نەچووەتە پاڵ ئەو هەشت
کۆمپانیا بیانییەی لە ساڵی 2025 رێککەوتنیان لەگەڵ عێراق
واژۆ کرد بۆ رادەستکردنی نەوت بە کۆمپانیای سۆمۆ، هەر بۆیە پشکەکەی خۆی لە دەرەوەی
کۆنتڕۆڵی سۆمۆ بە کڕیارە ناوخۆییەکان دەفرۆشێت.
بە گوێرەی
زانیارییەکانی ئەو شارەزا ئابوورییە، نەوتی هەردوو کێڵگەی تاوکێ و فیشخاپوور لەگەڵ
کێڵگەی خورمەڵە لە کەرکووک، بە سەرچاوەی سەرەکیی ئەو نەوتە دادەنرێن کە لە رێگەی
تانکەرەکانەوە بە دوو رێڕەودا بە قاچاخ دەبرێن، رێڕەوی یەکەم لە سنووری دهۆک و لە رێگەی
دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بەرەو تورکیا، رێڕەوی دووەمیش لە سنووری پارێزگای
سلێمانی و لە ڕێگەی هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخانەوە بەرەو ئێران و دواتر بۆ
ئەفغانستان دەگوازرێتەوە.
مەرسومی وردەکاریی
گواستنەوەکەشی لە سنووری سلێمانی خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوەدا، نەوتەکە سەرەتا لە
کۆگا گەورەکانی دەروازەی باشماخ کۆگا دەکرێت، پاشان بۆ شاردنەوەی پڕۆسەکانی بەقاچاخبردن،
دەخرێتە ناو تانکەر و کۆنتێنەری بارهەڵگری تایبەتەوە و ئاودیو دەکرێت.
PM:10:11:15/11/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت