عێراق رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی سوریا دەكات

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح


پسپۆرێكی بواری نەوت و غاز ئاشكرای كرد، عێراق لە رێگەی وشكانییەوە و بە سەدان تانكەر نەوت هەناردەی سوریا دەكات.

سەقەر عنزی، پسپۆر لە بواری نەوت و غاز بە وێستگەنیوزی راگەیاند، رۆژانە بە سەدان تانكەری نەوتی خاوی عێراقی لە بەسرەوە بەرەو بانیاسی سوریا دەڕۆن لە رێگایەكی چۆڵەوانییەوە كە چەندین سەدەیە چۆڵ كراوە.

وتيشى، ئەم بارە نەوتانەی عێراق لە رێگەی كۆمەڵەی وزەی قەتەرییەوە (یو سی سی) بە تانكەر لە مانگی رابردووەوە دەگوازرێنەوە بۆ بەندەری بانیاسی سوریا.

ئەو پسپۆرە ئەوەشی بە وێستگەنیوز وت، ئەو كۆمپانیا قەتەریە رۆژانە لە نێوان 120 بۆ 150 هەزار بەرمیل نەوتی باشووری عێراق بەپێی رێكکەوتنێك لەگەڵ كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) دەگوازێتەوە بۆ سوریا پاشان هەناردەی بازاڕەكانی جیهانی دەکات.


PM:07:24:13/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت