هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتە راستەوخۆکانی لە هەولێر و سلێمانییەوە بۆ دوبەی دەستپێدەکاتەوە

‌

وێستگەنیوز- ئارام عەلی 


هێڵی ئاسمانیی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی، دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییە راستەوخۆکانی بەرەو شاری دوبەی لە هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە راگەیاند، کە بڕیارە لە رۆژانی 26 و 27ـیئەم مانگەدا بکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.

مستەفا تالیب، بەڕێوەبەری گشتیی هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاند، ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی رێنماییەکانی وەهب حەسەنی، وەزیری گواستنەوەی عێراقدایە بۆ دووبارە چالاککردنەوەی گەشتە دەرەکییەکانی هێڵی نیشتمانی و فراوانکردنی بژاردەکانی گەشتکردن لە بەردەم گەشتیاراندا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، یەکەم گەشتی راستەوخۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بەرەو دوبەی لە رۆژی 26ـیئەم مانگەدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها رۆژی 27ـیمانگیش وەک وادەی بەڕێکەوتنی یەکەم گەشت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانییەوە دیاریکراوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، کارگێڕیی کۆمپانیاکە کار لەسەر رێکخستنی خشتەی گەشتەکان دەکات بە جۆرێک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی گەشتیاران و جموجۆڵی گەشتکردندا بگونجێت، ئەمە جگە لە راگەیاندنی چەندین ئۆفەر و نرخی کێبڕکێکار بۆ بلیتی گەشتەکان.


PM:04:26:13/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت