یاسای مۆڵەتی پێنج ساڵەی فەرمانبەران رەوانەی سەرۆک کۆمار کرا

‌

وێستگەنیوز-ئارام عەلی 


یاسای پێدانی مۆڵەتی ماوەدرێژی پێنج ساڵی بۆ فەرمانبەران رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا، و بڕیارە دوای پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە لە رۆژنامەی وەقائیعی عێراق بڵاوکرێتەوە و بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە بەپێی و یاسایە فەرمانبەران دەتوانن بۆ ماوەی پێنج ساڵ بە مووچەی بنەڕەتی مۆڵەت وەربگرن.

بەپێی ئەو یاسایەی کە پەرلەمانی عێراق پەسەندی کردووە، فەرمانبەر دەتوانێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ مۆڵەت وەربگرێت، بەڵام چەند مەرجێکی هەیە، بە جۆرێک دەبێت فەرمانبەرەکە هەمیشەیی بێت و لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت (واتە فەرمانبەرانی گرێبەست نایگرێتەوە).

هەروەها لەو ماوەیەشدا فەرمانبەر دەتوانێت بڕوانامەی (بەکالۆریۆس، ماستەر یاخود دکتۆرا) بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو بڕوانامەیە بۆ مەبەستی کار و پلەبەرزکردنەوەی وەرناگیرێت و بۆ مه‌به‌ستی وه‌زیفی ئه‌ژمار ناکرێت.

لە دوای تەواوبوونی ئەم پێنج ساڵە، فەرمانبەر دەتوانێت بۆ جاری دووەم دەتوانێت مۆڵەتی پێنج ساڵی تریش وەرگرێت، بەڵام بۆ پێنج ساڵی دووەم تەنها (نیوەی مووچەی بنەڕەتی) پێدەدرێت.


PM:05:15:11/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 356 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت