بزووتنەوەی نوجەبا لە رێگەی ویستگەنیوزەوە پەیامی رادەستنەكردنی چەكەكانیان رادەگەیەنن

‌

وێستگه‌نیوز – محەمەد فاتیح


بزوتنەوەی نوجەبا، کە یەکێکە لە دیارترین گرووپەکانی بەرگری ئیسلامی لە عێراق كە ئەكرەم كەعبی سەركردایەتیان دەكات، لە رێگەی وێستگەنیوزەوە ئاشكرای كرد، لەگەڵ حكومەتەكەی عەلی زەیدی نەگەیشتوونەتە هیچ رێكەوتنێك.

حوسێن عەلی موسەوی، وتەبێژی بزووتنەوەی نوجەبا بە سەركردایەتیی ئەكرەم كەعبی كە یەكێكن لە گرووپە چەكدارەكانی بەرگری ئیسلامی لە عێراق تایبەت بە وێستگەنیوزی راگەیاند، هیچ دانیشتن و رێكەوتنێك لە نێوان ئەوان و حكومەتەكەی زەیدیدا نەكراوە.

وتيشى، بڕیاری حكومەت بەرامبەر بە دۆسییەی گرووپە چەكدارەكان ناڕوونە و ئەوانیش تائێستا سورن لەسەر هەمان ئەو مەرجانەی هەیان بووە.

دەشڵێت، لەژێر هیچ پاساوێك چ رادەستكردن بێت یان رێكخستن چەكاكانیان رادەست ناكەن و بە تەواوەتی ئەو بابەتە رەتدەكەنەوە.

پێشتر وتەبێژەکەی بزوتنەوەی نوجەبا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز رایگەیاندبوو، چەك رادەست ناكەن و حكومەتی عێراقیش بە مەرجاكانیان رازی بووە.


PM:08:47:10/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت