تۆم باراک: گفتوگۆی راستەوخۆ لەنێوان بەغدا و هەولێر کلیلی چارەسەری مووچە و نەوتە
وێستگەنیوز-
تۆم
باراک، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا، لە
پەیامێکدا سەرپەرشتی و هەوڵەکانی مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی ستایش کرد و رایگەیاند، گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان
هەولێر و بەغدا تاکە رێگەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، مووچە و
داهاتەکان.
باراک
لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی ئەرێنیی ئەمڕۆی
نێوان عەلی زەیدی و مەسرور بارزانی لە بەغدا کرد و جەختی لەوە کردەوە، ئەم
دیپلۆماسییە راستەوخۆیە کلیلێکە بۆ تێپەڕاندنی ئاڵۆزییەکان.
ئاماژەی بەوەش کرد، زەیدی و مەسرور بارزانی ئەمڕۆ
ئەو سەرکردایەتییەیان نیشاندا، وە ئەمریکا لەگەڵ هەردوولادایە لە کاتێکدا پێکەوە
عێراقێکی خاوەن سەروەری و خۆشگوزەران بنیاتدەنێن.
ئەم
هەڵوێستەی نێردەی ئەمریکا هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا، بە
مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر دۆسیەی
مووچەی مووچەخۆران و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی و جێگیرکردنی
شایستە داراییەکانی پەیوەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت.
PM:05:41:09/11/2026
ئهم بابهته 300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت