سەرچاوە ئەمنییەکان شوێنی هەڵدانی درۆنەکەیان ئاشکرا کرد

‌

وێستگەنیوزـ فیردەوس دڵشاد

سەرچاوە هەواڵگرییەکان و سوپای عێراق ئاشکرایانکرد، ئەو درۆنەی هێرشی کردە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای خورماتووەوە ئاراستە کراوە، هاوکات لێکۆڵینەوەکان بۆ دەستنیشانکردنی لایەنی بەرپرس بەردەوامن.


بەپێی زانیاریی سەرچاوە هەواڵگرییەکان و فەرماندەیی سوپای عێراق، لە ئەنجامی بەدواداچوونە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی هێرشی کردە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ، لە سنووری جوگرافیای قەزای خورماتووەوە بەرەو ئامانجەکە هەڵدراوە.

هاوکات پاسەوانانی کێڵگەکە و فەرماندەیی لیوای 2ـی هاوبەشی هێزەکانی عێراق پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە لە کاتی هێرشەکەدا دەنگی فڕینی درۆنەکە لە سنووری خورماتووەوە بیستراوە کە بەرەو ئاسمانی کێڵگەکە هاتووە.

‎لە ئێستاشدا تیمە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامە و لە هەوڵی چڕدان بۆ دەستنیشانکردنی شوێنی تەواوی هەڵدانی درۆنەکە و ئاشکراکردنی ئەو گرووپ و لایەنە چەکدارەی کە لە پشت هێرشەکەوە بوون.


AM:08:40:09/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو