ترەمپ بۆ زەیدی: ئەگەر گروپە چەکدارەکان پشتیوانی ئێران بکەن دەیانکەینە ئامانج
وێستگەنیوز- ئارام
عەلی
سەرچاوە
ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی رۆژی پێنجشەممەی رابردووی
نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی عێراقدا، واشنتۆن هۆشداری
توندی داوەتە زەیدی بەوەی ئەگەر گروپە چەکدارەکان لە هەر شەڕێکدا پشتیوانی ئێران بکەن،
بە لێدانی سەربازیی بەهێز خۆیان و سەرکردەکانیان دەکەنە ئامانج.
ترەمپ جەختی لەوە
کردووەتەوە، ئەمریکا ئامادەیە هەموو جۆرە پشتیوانییەک پێشکەشی بەغدا بکات بۆ
جێبەجێکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا، بەڵام جەختیشی لەوە
کردووەتەوە، هەر پاشەکشە یان دواخستنێک لەم دۆسیەیەدا، واشنتۆن ناچار دەکات
پێداچوونەوە بە ئاستی پشتیوانییەکانیدا بکات بۆ حکومەتی عێراق.
ئەم پەیامەی ترەمپ
لە کاتێکدایە کە واشنتۆن لە رێگەی ستێفن فاگن، کاربەڕکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە
عێراق، پەیامی راستەوخۆی گەیاندووەتە سەرکردە سیاسییەکان کە چاودێری هەنگاوەکانی کۆنترۆڵکردنی
چەک دەکەن، لە بەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق خۆی هاتۆتە ناو دانوستانەکانی
لیژنەی چوارقۆڵی و کۆبوونەوەی جیاوازی لەگەڵ هەندێک لە سەرکردەی ئەو گروپانە
ئەنجامداوە کە رەتیدەکەنەوە چەک رادەست بکەن.
پڕۆسەی کۆنترۆڵکردنی
چەک لە دەستی دەوڵەتدا بە تەواوی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە رەزامەندی لەسەر نەدراوە،
لە کاتێکدا هەندێک لایەن دانوستان دەکەن، بزووتنەوەی نوجەبا و کەتیبەکانی حزبوڵڵا و
کەتیبەکانی سەیدولشوهەدا بە فەرمی رەتیانکردووەتەوە دەستبەرداری توانای سەربازیی
خۆیان ببن.
PM:05:03:07/11/2026
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت