ئیحسان شەمەری بۆ وێستگەنیوز: بە دۆڕاندنی ترەمپ و كۆمارییەكان زەیدی-یش گورزی بەردەكەوێت
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
ئیحسان شەمەری، پرۆفیسۆری توێژینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە زانكۆی بەغدا و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی عێراق پێی وایە دۆڕاندنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و كۆمارییەكان لە هەڵبژاردنەكانی نیوەخولی كونگرێسی ئەمریكا كاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر حكومەتەكەی عەلی زەیدی.
ئیحسان شەمەری، بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "ئەم دۆڕاندنەی ترەمپ و كۆمارییەكان پاڵ بە نەیارەكانی عەلی زەیدییەوە دەنێن كۆتەكان توندتربكەنەوە لەسەر ئەدای جێبەجێكاری زەیدی و مەرجەكانی كۆشكی سپی وەلاوە بنێن".
وتيشى، "هەروەها نەیارانی سەرۆك وەزیرانی عێراق رێككەوتنەكانی نێوان عەلی زەیدی و تۆم باراكی نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا رادەگرن و كۆتایی بە پڕۆژەی رێكخستنی چەك دەهێنن و هەژموونیان لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی دژ بە هاوپەیمانانی زەیدی زیاد دەكەن".
لە گۆڕانکارییەکی مێژوویی و لەناکاودا لە گۆڕەپانی سیاسیی ئەمریکا پارتی دیموکرات توانی زۆرینەی کورسییەکانی هەردوو ئەنجوومەنی پیران و نوێنەرانی ئەمریکا لە دەستی کۆمارییەکان.
PM:02:01:05/11/2026
ئهم بابهته 172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت