داهاتی گومرگەکانی عێراق بە رێژەی 103% زیادی کردووە

‌

وێستگەنیوز-


دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق تۆمارکردنی ئاستێکی پێوانەیی لە کۆکردنەوەی داهاتەکانی مانگی تشرینی یەکەمی 2026 راگەیاند، کە زیاتر لە 526 ملیار دیناری عێراقی بووە و بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بە رێژەی %103 زیادی کردووە.

سامر قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، داهاتی گومرگەکان لە مانگی تشرینی یەکەمی 2026دا گەیشتووەتە زیاتر لە 526 ملیار دینار، لە کاتێکدا لە هەمان مانگی ساڵی 2025دا زیاتر لە 259 ملیار دینار بووە. بەمەش زیاتر لە 267 ملیار دینار زیاده لە داهات تۆمار کراوە و گەشەکردنەکە گەیشتووەتە .%103

بەڕێوەبەری دەستەکە جەختی کردەوە، کە ئەم بەرەوپێشچوونە ئەرێنییە لە سایەی توندکردنەوەی چاودێری، بەرەو پێشبردنی رێکارە گومرگییەکان و فراوانکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنی و دیجیتاڵکردن (سیستەمی ئەسیکۆدا) بەدەست هاتووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، دەستەکەیان بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بۆ زیادکردنی داهاتە ناونه‌وتییەکان و پاراستنی سەرمایەی گشتی، وە سەپاندنی دیسپڵینی دارایی بۆ پاڵپشتیکردنی ئابووریی نیشتمانی و بودجەی گشتیی دەوڵەت.


PM:05:15:02/11/2026


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت