مەشهەدانی بۆ وێستگەنیوز: بەغدا پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
سەرۆکی بەشی ئابووریی دیجیتاڵی لە زانکۆی عێراقی دڵنیایی دەدات لەوەی، حکومەتی
ناوەندی بەغدا پابەندە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ئاشکراشی
دەکات کێشەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کێشەیەکی هونەرییە نەک سیاسی.
لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ وێستگەنیوز، دکتۆر عەبدولڕەحمان مەشهەدانی، سەرۆکی
بەشی ئابووریی دیجیتاڵی لە زانکۆی عێراقی و شارەزای ئابووری، ئاماژەی بە
پابەندبوونی دارایی حکومەتی بەغدا بەرامبەر هەرێمی کوردستان کرد.
دەشڵێت، کۆی گشتیی مووچەی فەرمانبەران و چاودێریی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی
کوردستان بۆ ساڵی 2026 دەگاتە 12 ترلیۆن
و 557 ملیار
دینار، روونیشی کردەوە، حکومەتی بەغدا لەم ساڵەدا مانگانە بڕی 279 ملیار
و 500 ملیۆن دیناری بۆ مووچەی
فەرمانبەران و چاودێریی کۆمەڵایەتیی هەرێم ناردووە.
لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دڵنیاییدا، راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی
کوردستان کێشەیەکی تەواو هونەرییە و رەهەندی سیاسی نییە، بەوەش حکومەتی ناوەند
لەسەر دانانی شایستە داراییەکان و پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام
دەبێت.
PM:08:41:01/11/2026
ئهم بابهته 420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت