ئەمریکا هۆشداریی کۆتایی دەداتە بەغدا لەبارەی هێرشی گروپە چەکدارەکان

‌

وێستگەنیوز –

بە گوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان ئەمریکا پەیامێکی هۆشداریی ئاراستەی بەغدا کردووە سەبارەت بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی تێوەگلانی گروپە چەکدارەکان لە هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێدا لەگەڵ ئێران، ڕایگەیاندووە لە ئەگەری هەر هێرشێکدا بەبێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی عێراق دەستبەجێ وەڵام دەدەنەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 27ـی تشرینی یەکەمی 2026، کەناڵی الحرة لە زاری سەرچاوە فەرمییەکانی عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، واشنتن لە پەیامێکدا بە بەرپرسانی عێراقی ڕاگەیاندووە تێوەگلانی گروپە چەکدارەکانی ناوخۆی وڵات لە بەرژەوەندیی ئێران لە هەر پێکدادانێکی نوێدا، ڕووبەڕووی لێدانێکی سەربازیی ڕاستەوخۆیان دەکاتەوە.

لە هۆشدارییەکەی ئەمریکادا هاتووە، هێزەکانیان ڕاستەوخۆ و بێ دوودڵی ئەو گروپە چەکدارانە دەکەنە ئامانج ئەگەر بێتو لە کاتی سەرهەڵدانەوەی ئاڵۆزییەکاندا هەر پەلامار و هێرشێک بکەنە سەر بنکە، سەربازان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

ئەمریکا هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە خۆیان بە پابەند نازانن بە هیچ جۆرە هەماهەنگی یان ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە لەگەڵ حکومەتی عێراق پێش ئەنجامدانی هەر هێرشێک، بەڵکو ڕاستەوخۆ گورزی سەربازی لەو گروپانە دەوەشێنن.


AM:11:46:27/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت