بانكی ناوه‌ندی عێراق مامه‌ڵه‌ی دۆلاری له بانكێک قه‌ده‌غه‌كرد
وێستگەنیوز-
بانكی ناوه‌ندیی عێراق به فه‌رمی بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌كردنی بانكی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شه‌پێدان له ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك به دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی گشتاندنێكی فه‌رمیدا كه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه داراییه‌كان كراوه.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی بانكی ناوه‌ندیی عێراق، بڕیار دراوه به قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی گه‌شه‌پێدان (ته‌نمیه) له مامه‌ڵه‌كردن به دۆلاری ئه‌مریكی، به جۆرێك كه ڕێگری له هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕێكی بیانی ده‌كرێت به هه‌مو شێوازێك له نێو بازاڕه‌كاندا.
نوسراوه فه‌رمییه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ دامه‌زراوه داراییه ناحكومی و نابانكییه‌كان نێردراوه، به مه‌به‌ستی په‌یر ِهوكردنی ڕێكاره داراییه تونده‌كان و كۆنترۆڵكردنی جوڵه‌ی دراوی دۆلاری ئه‌مریكی، تاوه‌كو به ته‌واوی ڕێگری له پێشێلكارییه داراییه به‌رده‌وامه‌كان بكرێت له ناوخۆی وڵات‌دا.
بانكی ناوه‌ندیی عێراق له نوسراوه فه‌رمییه‌كه‌یدا بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه داراییه فه‌رمییه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه، بڕیاردرا به ڕێگریكردن له بانكی نێوده‌وڵه‌تیی گه‌شه‌پێدان له ئه‌نجامدانی هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك به دراوی دۆلاری ئه‌مریكی به هه‌ر شێوازێك له شێوازه‌كان له بازاڕدا".
PM:08:01:22/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت