عێراق باجی گومرگی لەسەر هێلکە و مریشک و گۆشت و دەرمان تا کۆتایی ئەم ساڵ سفر کردەوە
وێستگەنیوز-
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە دەستپێکردنی
جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ سفرکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر هێلکە،
مریشک، ئاژەڵ، گۆشت و دەرمانی هاوردەکراو راگەیاند، بڕیارەکەش تاوەکو 31ـی کانوونی یەکەمی 2026بەردەوام دەبێت و ئامانج لێی لادانی بارگرانیی داراییە لەسەر شانی هاووڵاتییان و
سەقامگیرکردنی نرخەکان لە بازاڕە نێوخۆییەکاندا.
سامر
قاسم داود، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گشتیی گومرگی عێراق رایگەیاند، سەرجەم ناوەند
و خاڵە گومرگییەکان راسپێردراون بۆ خێراکردنی رێکارەکانی ترانزێت و پاکتاوی گومرگی
بۆ ئەم کاڵایانە، دیاریکردنی ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە 576ـی ساڵی 2026ـی ئەنجوومەنی وەزیراندایە، وە دەستەی گومرگ بە
مەیدانی و لە نزیکەوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، چاودێریی
جێبەجێکردنی دەکات بۆ ئەوەی کاڵاکان بە خێرایی و بەپێی مەرجە تەندروستی و
یاساییەکان بگەڕێندرێنەوە ناو بازاڕ.
ئەم
بڕیارە دوای زنجیرەیەک هەنگاوی حکومەت دێت بۆ جێگیرکردنی دۆخی ئابووری، لەوانە
بڕیارەکەی 8ـی تشرینی یەکەمی 2026ـیسەرۆک وەزیران بۆ دواخستنی وەرگرتنی پێناسی گومرگی لەسەر بەرهەمە خۆراکییەکان، هەروەها
بڕیارەکەی 6ـی تشرینی یەکەمی 2026ـیئەنجوومەنی وەزیران بۆ دەستکاری کردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر دینار بە
جۆرێک کە نرخی فرۆشتنی هەر دۆلارێک بۆ هاووڵاتییان بە 1520دینار دیاری کرا.
PM:09:05:20/10/2026
ئهم بابهته 272
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت