بانکی رافیدەین قەرزی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و چەند خزمەتگوزارییەکی نوێی دیجیتاڵی راگەیاند

‌

وێستگەنیوز-


بانکی رافیدەین رایگەیاند، دەستی بە بەخشینی قەرزی ئەلیکترۆنی (سلفە) کردووە بۆ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی مووچەکانیان لەسەر بانکەکەیانە و هەڵگری کارتی ڕافیدەینن، ئەمەش وەک بەشێک لە کۆمەڵە خزمەتگوزارییەکی نوێی بانکی و دارایی.

بەپێی راگەیەندراوێکی بانکەکە کە لەژێر چاودێریی وەزیری دارایی فالح ساری دەرچووە، ئەم هەنگاوانە لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و پشتیوانیکردنی هاووڵاتییان و کەرتی تایبەتدا دێن.

لە میانەی سەردانەکەیدا، وەزیری دارایی جگه لە کۆبوونەوە لەگەڵ کادیرانی باڵا، لقی بازرگانان، بەشی کڕیاران و گەنجینەی بەسەرکردەوە، هەروەها بانکەکە رایگەیاند، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بانکی(OBDX) و ئاگادارکردنەوەی خێرا بە (SMS)ـی لە 96لقی ئەلیکترۆنیدا کاراکردووە.

لە کۆتاییدا بانکی رافیدەین جەختی کردەوە، ئەم چاکسازییانە ئامانجیان ئاسانکاریکردن و خێراکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و بەهێزکردنی ئابووریی نیشتمانییە.


PM:05:28:19/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو