عەلی زەیدی وەزارەتی نەوتی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی پلانی زیادکردنی بەرهەمهێنان و بڕیاردان لەسەر رێکارە نوێیەکان

‌

وێستگەنیوز-


سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە سەردانێکیدا بۆ بارەگای وەزارەتی نەوت لە بەغدا، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕانی باڵای وەزارەتەکەی کرد بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیرانی نەوت و کارەبا، تیایدا رێنمایی دەرکرد بۆ خێراکردنی هەنگاوەکانی زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان و داهاتی نەوتیی وڵات.


لە کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی جەختی لەسەر پێویستی پێداچوونەوە و چارەسەرکردنی هەڵەکانی رابردوو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، حکومەت زنجیرەیەک رێکاری گرنگ بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی عێراق لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەگرێتەبەر.

هەروەها زەیدی باسی لە راسپاردەکانی بۆ دەستەی دەستپاکی کرد بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەندەڵی و کەمتەرخەمی، کە بوونەتە هۆی لەدەستدانی دەرفەتەکانی گەشەپێدان، رایشیگەیاند، جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە راسپێردراوە بۆ بەدواداچوونی راستەوخۆی دۆسیەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت.


PM:09:01:18/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت