کەشتییەکی پڕ لە برنجی ئەمریکی دەگاتە عێراق و لە بەشەخۆراکدا دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز-
وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، کەشتیی بارهەڵگری (Equinox Star) گەیشتووەتە بەندەری عەقەبە لە ئوردن، وە بڕی نزیکەی 44 هەزار تۆن برنجی ئەمریکیی تێدایە کە تایبەتە بە پێداویستییەکانی بەشەخۆراک.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی
بازرگانیی ماددە خۆراکییەکان، ئاماژەی بەوەدا، گەیشتنی ئەم کەشتیە بارهەڵگرە لە
چوارچێوەی رێنماییەکانی وەزیری بازرگانی، مستەفا نزار ئەلعانی و بۆ بەهێزکردنی
پاشەکەوتی ستراتیژیی خۆراک و دابینکردنی بێپچڕانی پێداویستییەکانی هاووڵاتییاندا
دێت.
وتیشی، تیمەکانی کۆنتڕۆڵی جۆری لە کۆمپانیا دەستبەجێ
دەستیان بە رێکارەکانی وەرگرتنی نموونە و پشکنینی تاقیگەیی کردووە بۆ دڵنیابوون لە
کوالێتی و سەلامەتی و گونجانی برنجەکە لەگەڵ مەرجە پەسەندکراوەکاندا، ئەوەش وەک
ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی داگرتن و دابەشکردنی بە شێوەیەکی فەرمی.
PM:04:47:16/10/2026
ئهم بابهته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت