پەرلەمانی عێراق دەنگی بە جێگرانی سەرۆك وەزیران و وەزیرە نوێیەكانی حكومەتی عێراقدا
وێستگەنیوز-
پەرلەمانی عێراق لە كۆی 16 پۆستی بەتاڵ، دەنگی لەسەر 14 وەزارەت و پۆستی باڵای حكومەتەكەی عەلی زەیدی دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبونی 261 ئەندام بۆ دەنگدان لەسەر كاندیدی پۆستە بەتاڵەكانی حكومەت كۆبوەوە و تێیدا دەنگی لەسەر موحسین مەندەلاوی، لەیس خەز عەلی و محەمەد تەمیمی وەك جێگرانی عەلی زەیدی دا، دەنگدان لەسەر كاندیدەكەی پارتیش بۆ جێگری سەرۆك وەزیران دواخرا.
هەر لە كۆبونەوەكەدا پەرلەمانی عێراق یاسر مالكی وەك وەزیری ناوخۆ، نایف شەممەری وەك وەزیری بەرگری، قوتەیبە غازی وەك وەزیری پلاندانان، حەیدەر حسێنی وەك وەزیری خوێندنی باڵا، یاسین محەمەد وەك وەزیری رۆشنبیری، رێباز حەملان وەك وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، محەمەد موسەوی وەك وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەفا كینانی وەك وەزیری وەرزش و لاوانی عێراق دەنگیان لەسەر درا.
جگە لەو وەزارەتانە هەرسێ وەزارەتە نوێیەكەی کابینەکەی عەلی زەیدی دەنگیان لەسەر درا كە بریتین لە محەمەد سەمعان وەزیری دەوڵەت، محەمەد ئەلدەراجی وەزیری ئابوری دیجیتاڵی و حوكمڕانی، عەلی ئەلدەخیلی وەزیری گەشتوگوزاری عێراق.
كاندیدی پۆستی وەزیری كۆچ و كۆچبەرانیش دەنگی لەسەر نەدراو و دواخرا بۆ كۆبونەوەیەكی تری پەرلەمانی عێراق.
PM:10:33:15/10/2026
ئهم بابهته 160
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت