ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردنی کابینەکەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز-
پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت بۆ پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی شوێنپێی دەسەڵاتی جێبەجێکردن ئەنجامدەدات و رێگەش بە میدیاکاران نادرێت لە هۆڵی کۆبوونەوەکە ئامادە بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 15ـەی تشرینی یەکەمی 2026، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت لە چوارچێوەی وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمان ئەنجام دەدات.
ئامانجی سەرەکی دانیشتنەکە دەنگدانە لەسەر بەربژێرانی پۆستی جێگرانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و دەنگدان لەسەر ئەو وەزارەتانەی تا ئێستا بەتاڵن، لەگەڵ پێکهێنانی وەزارەتە نوێیەکان بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی کابینەکەی عەلی زەیدی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا ڕێگە بە دەزگاکانی راگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان نادرێت ئامادە بن و رووماڵی دانیشتنەکە بکەن، کارنامەی کۆبوونەوەکەش تەنها بۆ تەواوکردنی تەواوی پێکهاتەی وەزاری تەرخان کراوە.
AM:08:32:15/10/2026
ئهم بابهته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت