وەزارەتی نەوت: هەناردەی نەوت رۆژانە گەیشتووەتە نزیکەی دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل
وێستگەنیوز-
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند،
رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خاو بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، هاوکات ئاشکرای کرد کە پلان هەیە بۆ
زیادکردنی بڕی هەناردەکراو لە ڕێگەی دەروازەکانی باکوور و باشوور و گەیشتن بە
بەرزترین توانای هێڵی هەناردەکردنی عێراق - تورکیا.
سەلیم رکابی، وتەبێژی وەزارەتی نەوت رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق گەشەیەکی بەرچاوی
بەخۆیەوە بینیوە، بەجۆرێک لە نزیکەی 200 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە مانگی ئایاری رابردووەوە،
بەرزبووەتەوە بۆ نزیکەی دوو ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ئێستادا،
سەرەڕای ئاستەنگەکانی پەیوەست بە قەیرانی گەرووی هورمز.
روونیشی
کردەوە، زۆربەی نەوتی هەناردەکراو لە رێگەی دەروازەکانی باشوورەوە دەڕوات،
لەکاتێکدا هەناردەی ڕێگەی دەروازەکانی باکوور (لە رێگەی تەنکەر و نەوتی هەرێمی
کوردستان و کەرکووک) گەیشتووەتە نزیکەی 300هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.
جەختیشی لەوەش کردەوە، وەزارەت کار دەکات بۆ
بەکارهێنانی کەمترین توانای دیاریکراوی هێڵی عێراق - تورکیا کە 750 هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا،
تاوەکو لە ئایندەدا بگاتە ئامانجی 700 هەزار تا یەک ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل.
لە
کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، وەزارەتی نەوت پلانی هەیە بۆ راکێشانی هێڵی بۆری نوێی
هەناردەکردن، لەوانە هێڵی (بەسرە - حەدیسە - فیشخابوور) و هێڵی (بەسرە - حەدیسە -
بانیاس)، بە مەبەستی فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن و زیادکردنی نەرمیی
پرۆسەی گواستنەوەی نەوتی خاوی عێراق.
PM:05:41:13/10/2026
ئهم بابهته 284
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت