ڕێبەر ئەحمەد: مەترسی ماددەی هۆشبەر لەسەر عێراق لە تیرۆر زیاترە
وێستگەنیوز-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ماددەی هۆشبەر هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر عێراق و مەترسییەکانی لە تیرۆر زیاترە، دەشڵێت، ئەگەر پاڵپشتی هاوپەیمانان نەبوایە ئەنجامی شەڕی داعش بەمشێوەیەی ئێستا نەدەبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـەی تشرینی یەکەمی 2026، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانی بەشداریکردنی لە دیداری مێری لە هەولێر رایگەیاند، ماددەی هۆشبەر بووەتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر عێراق، بە جۆرێک مەترسییەکانی ئەو ماددانە زۆر لە مەترسییەکانی تیرۆر زیاترە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە شەڕی تیرۆر و روبەڕوبوونەوەی داعش، وەزیری ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد: ئێمە داعشمان بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان بەزاند، ئەگەر پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان نەبوایە، بێگومان ئەنجامەکانی شەڕی داعش بەم شێوەیە نەدەبوو.
ڕێبەر ئەحمەد جەختی لەوەشکردەوە، لە ئێستادا هەڕەشەکانی رێکخراوی داعش زیاتر بووە و پەرەی سەندووە، بۆیە بەرەنگاربوونەوەیان بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە و پێویستی بە هەماهەنگی هەیە.
AM:09:57:13/10/2026
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت