بڕیارە لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا یەکەمین سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی بگاتە عێراق
وێستگەنیوز-
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی
عێراق رایگەیاند، عێراق چەند رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتمەندەکان ئەنجامداوە
بۆ کڕینی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی، کە بەشی یەکەمیان لە ماوەی کەمتر لە شەش مانگدا
دەگاتە دەستیان.
روونیشی
کردەوە، پرۆسەی بڵاوکردنەوەی ئەو سیستەمە و دابەشکردنیان بەسەر ناوچەکانی وڵاتدا
دەستبەجێ دوای گەیشتنیان دەستپێدەکات، وە راداری پێشکەوتوو و چەکی بەرگری و فڕۆکە
لەخۆدەگرێت، ئەوەش لە چواچێوەی پلانێکی ستراتیژیدایە کە ئامانج لێی پاراستنی
سەروەریی ئاسمانیی عێراق و تەواوی ئاسایشەکەیەتی.
جەختیشی لەوە کردەوە، هێزەکانی پێشمەرگە بەشێکی
دانەبڕاون لە هێزە چەکدارەکانی عێراق و هەماهەنگییەکی باڵا لەنێوانیاندا هەیە کە
ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و سەردانی مەیدانی بەردەوام لەخۆ دەگرێت، وتیشی، ئەو
ناوچانەی پێویستیان بە چاودێریی هاوبەش هەیە، لیوا و پێکهاتەی تێدایە کە پێکهاتوون
لە تێکەڵەیەک لە کورد و عەرەب و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، بە مەبەستی
پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و رێگریکردن لە تیرۆریستان بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایش
و سەقامگیری.
لە کۆتاییشدا، پشتڕاستی کردەوە، عێراق لە سەرجەم
ناوچەکانیدا سەقامگیرییەکی بەرچاوی ئەمنیی هەیە، وە پەیوەندیی نێوان ئەم
سەقامگیرییە و بووژانەوەی ئابووریی وڵاتی بەستەوە بەوەی کە رەخساندنی زەمینەی
ئەمنی، ژینگەیەکی لەبار بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنان و زیادکردنی ئامادەیی کۆمپانیا
بیانییەکان لە عێراق دابین دەکات.
PM:09:12:12/10/2026
ئهم بابهته 120
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت