عێراق لێکۆڵینەوە لە بڕوانامەی سەرجەم بەرپرسانی حکومهت دهستپێدهكات
وێستگەنیوز-
پەرلەمانتارێکی عێراق ئاشکرایکرد، هەنگاوێک بەمەبەستی پشکنینی بڕوانامەی خوێندنی هەموو بەرپرسانی دەوڵەت دەگیرێتەبەر.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـی تشرینی یەکەمی 2026، محەمەد خەفاجی لەپۆستێکدا کە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردووهتەوە، ئاماژەی بە نووسراوێکی فەرمیی دەستەی کارگێڕیی پەرلەمانی عێراق کردوە کە داوا لەئەندامانی پەرلەمان دەکات بەڵگەنامەی دەرچوونی خۆیان لەهەرسێ قۆناغی خوێندنی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی پێشکەشبکەن، بۆ ئەوەی پشکنینیان بۆ بکرێت.
ناوبراو وێنەی نووسراوە فەرمییەکەی بڵاوکردوهتەوەو ئاماژەی بەبوونی حاڵەتەکانی ساختەکاریی و دەستکاریکردن لەبەڵگەنامەکانی هەندێک بەرپرس کردوەو جەختی لەسەر پێویستیی ئاشکراکردن و لێپرسینەوە لەکەسانی تێوەگلاوکردەوە، هۆشداریشیداوە لەهەوڵەکانی گۆڕینی دۆخ و ڕێکخستنەوەی بەڵگەنامەکان دوای دەرچوونی داواکارییەکە.
ئەو ئەندامەی پهرلهمان وتووشیەتی، ئەم ڕێکارە تەنها ئەندامانی پەرلەمان ناگرێتەوە، بەڵکو هەموو بەرپرسانی دەوڵەت دەگرێتەوە.
PM:01:32:12/10/2026
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت