دەستەی دەستپاکی: 84 ملیۆن دیناری مووچەی خانەنشینان لە کەرکوک براوە
وێستگەنیوز-
دەستەى دەستپاکى عێراق ئاشکرایکرد، لەناو فەرمانگەی خانەنشینیی کەرکوک تۆڕێکى فێڵبازییان ئاشکرا کردووە کە لە رێگەی ساختەکارییەوە بڕی 84 ملیۆن دینارى مووچەى خانەنشینانیان بردووە و دوو کەسیش لەسەر دۆسیەکە دەستگیرکراون.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەستەی دەستپاکی عێراق، تیمەکانیان توانیویانە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەناو فەرمانگەی خانەنشینیی پارێزگای کەرکوک، تۆڕێکی ساختەکاری و فێڵبازی هەڵبوەشێننەوە و دوو تۆمەتباریش دەستگیر بکەن کە هەستاون بە دزین و بردنی پارەی مووچەخۆران.
لە وردەکاریی دۆسیەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان لە رێگەی بەکارهێنانی ناوی ژنێکەوە و بە بیانووی ئەوەی گوایە پارەی کەڵەکەبووی خانەنشینییەکەیەتی، ئەو بڕە پارەیەیان کە 84 ملیۆن دینار بووە لە فەرمانگەکە دەرکردووە.
بەڵام پارەکەیان خستووەتە گیرفانی خۆیانەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.
PM:03:26:11/10/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت