چوار کەسایەتیی تورکمان پاڵێوراون بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک

‌

وێستگەنیوز-


سەرچاوەیەکی سیاسی لە پارێزگای کەرکووک ئاشکرای کرد، چوار کەسایەتیی تورکمان کاندید کراون بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ئەوەش بۆ جێگرتنەوەی محەمەد سەمعان ئاغا کە کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی وەزاری لە حکوومەتی عێراقدا.

سەرچاوەکە روونی کردەوە، بەپێی رێککەوتنی سیاسیی لایەنەکان، پۆستی پارێزگاری کەرکووک لەلای پێکهاتەی تورکمان دەمێنێتەوە، دیارترین کاندیدیش بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، ئەحمەد رەمزی کۆپەرلۆ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکە، هاوشانی سێ کەسایەتیی دیکەی تورکمان.

محەمەد سەمعان کە لە 16ـی نیسانی رابردووەوە پۆستی پارێزگاری کەرکووکی وەرگرت و لە ساڵی 2025یشەوە سەرۆکی بەرەی تورکمانیی عێراقە و بووەتە یەکەم کەسایەتیی تورکمان لە دوای چەندین دەیەوە پۆستی پارێزگاری ناوچەکە وەربگرێت، لە ئێستادا کاندید کراوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەوڵەت بۆ ئۆپراسیۆنە دەرەکییەکان.


PM:08:00:10/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو