عەلی زەیدی: وەرگرتنی باج و گومرک لەسەر هێلکە و مریشک و ئاژەڵی هاوردەکراو دوادەخرێت
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2026، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی بازاڕ و رەوشی ئابووریی وڵات دەرکرد و رێنماییدا بە دواخستنی وەرگرتنی باج و رسوماتی گومرکی لەسەر ژمارەیەک لە پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکان.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارەکە تایبەتە بە دواخستنی وەرگرتنی باج و سەرجەم رسوماتە گومرکییەکانی سەر (هێلکە، مریشک، و گۆشتی ئاژەڵی زیندووی هاوردەکراو).
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیران بە شێوازێک دراوە کە بەشدار بێت لە سەقامگیریی بازاڕە ناوخۆییەکان و فەراهەمکردنی ئەم ماددە سەرەکییانە بە نرخێکی گونجاو، تاوەکو بە شێوەیەکی گونجاو لەبەردەستی سەرجەم هاوڵاتییاندا بن.
PM:01:28:08/10/2026
ئهم بابهته 364
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت