پەرلەمانتارێك بۆ وێستگەنیوز: دەبێت هاوڵاتیان بە زەبری هێز ڕێگری لە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بكەن
وێستگهنیوز – محەمەد فاتیح
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەكات بە هەموو هێزییەكیانەوە ڕێگری لە بڕیارەكەی حكومەتی عێراق بكەن بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی.
هیام یاسری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە وێستگەنیوزی وت، "دەمەوێت ئەوە بە گەلی عێراق بڵێم ئەم بڕیارە دەبێت گەل بە هەموو هێزێكییەوە و بە هەموو ئامڕازەكانی بەردەستیان ڕێگری لێ بكەن تاوەكو حكومەتی عێراق ناچار بكەن هەڵیبووەشێنێتەوە".
دووپاتیشیكردەوە، "كەس دەنگی هاوڵاتیان نابیستێت و تەنانەت گوێ لە پەرلەمانتارانیش ناگرن و هیچ چارەسەرێگتان نییە تەنها ئەوە نەبێت بە زەبری هێز دەنگی خۆتان بە حكومەت بگەیەنن".
ئەوە پەرلەمانتارە عێراقییە باسی لەوەشكرد بۆ وێستگەنیوز، "دەوڵەتی عێراق بە گەندەڵی داپۆشراوە و تاوەكو ئێستاش گەورە سەرانی گەندەڵكاران ئابووری دەوڵەت هەڵدەلوشن و هەر پارەیەك لە دەرئەنجامی بەرزكردنەوەی دۆلار بێتەئاراوە دەچێتە گیرفانی گەندەڵكاران و ئەگەر گەلی عێراق بەردەوام بێت لە بێدەنگی ناگەن بە مافەكانی خۆیان".
PM:07:20:07/10/2026
ئهم بابهته 496
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت