زەیدی: پێنج گرووپی چەکدار رازی بوون چەکەکانیان رادەست بکەن

‌

وێستگەنیوز-


سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت رێگە بە هیچ هەوڵێک نادات بۆ لاوازکردنی دەوڵەت، هاوکات ئاشکرای کرد، سێ گرووپی چەکدار چەکەکانیان رادەست کردووە، کشانەوەی سوپای تورکیاش لە خاکی عێراق دەستی پێکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2026، زەیدی لە میانی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ rیشسپی و شێخەکانی هۆزەکان جەختی کردەوە، حکومەت توانیویەتی عێراق لە گۆشەگیریی نێودەوڵەتی رزگار بکات و بەرەو پەرەپێدانی ئابووری هەنگاو بنێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ساڵی 2031 ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق دەگاتە 10 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها بڕی 1.5 تریلیۆن دینار بۆ (سندووقی نەوەکان) تەرخان کراوە کە پارەی گەڕێنراوەی گەندەڵیشی دەچێتە سەر.

وتیشی، لە کۆی پێنج گرووپی چەکدار، سێ گرووپیان چەکەکانیان رادەست کردووە و گفتوگۆش لەگەڵ ئەوانی تردا بەردەوامە، لە هەمان کاتدا لەگەڵ لایەنی تورکی رێککەوتن کراوە بۆ کشانەوە لە شوێنەکانی بەزاندنی سنوور و لەگەڵ کوەیتیش دیالۆگ بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە.

هاوکات ئاشکرای کرد، مانگانە 500 ملیار دینار بۆ شایستەی دارایی جووتیاران خەرج دەکرێت و پڕۆژەی پێدانی یەک ملیۆن پارچە زەوی و دروستکردنی شارۆچکەی نوێ لە پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت.


PM:08:16:05/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت