چوارچێوەی هەماهەنگی تەواوکردنی کابینەی حكومه‌ت، بودجە و پرسی چەک تاوتوێ دەکات

‌

وێستگەنیوز-

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی ئەنجامبدەن، بە مەبەستی تاوتوێکردنی دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومی و بودجەی ساڵی داهاتوو.

ئاژانسی "شەفەق نیوز"ی لە زاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە، لە كۆبونەوەكەدا، دۆسیەی کۆنترۆڵکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و تەواوکردنی کابینەی وەزاری و دەنگدان لەسەر لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوودا، تاتوێ دەكەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە کۆبوونەوەکەدا میوانداریی فالح ساری، وەزیری دارایی دەکرێت بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 و ئەو دۆسیە دارایی و ئابورییانەی رەهەندی سیاسییان هەیە.


PM:01:09:05/10/2026


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت