وادەی تەواو کردنی کابینەکەی عەلی زەیدی راگەیەندرا
وێستگەنیوز-
فراكسیۆنی سادقون له په‌رله‌مانی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، بڕیارە هەفتەی داهاتوو کابینەی حکومی یەکلایی بکرێتەوە و تەواو بكرێت، ده‌شڵێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت لەیس خەزعلی پۆستی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت.
ئەمڕۆ هەینی 2ـی تشرینی دووەمی 2026، سەفا جابری، ئه‌ندامی فراكسیۆنی سادقون له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتودا دانیشتنێک له په‌رله‌مان ئەنجام بدرێت بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەی حکومی".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری دەستبەرداربونی سادقون لە پشکەکەی خۆی، جەختی کردەوە کە "کوتلەکە پشکی هەڵبژاردنی خۆی وەردەگرێت و قسەوباسە سەرەتاییەکان لەسەر وەزارەتی کار و جێگری سەرۆک وەزیرانن".
سەبارەت بە بونی تێبینی و سەرنجی دەرەکی لەسەر هەندێک كه‌س بۆ وه‌رگرتنی پۆسته حكومییه‌كان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی، "ئەو دۆسیەیە چارەسەر کراوە"، و پێیوایه کە "سەرۆک وەزیران ڕۆڵێکی سەرکەوتوی گێڕا لە بەڕێوەبردنەکەیدا و لە ڕاگرتنی هاوسەنگی نێوان هێزە رکابەرەکان لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا".
هەروەها جەختی لەوەکردەوە کە "چاوەڕوان دەکرێت دۆسیەکە لە نیوەی هەفتەی داهاتودا لە باشترین حاڵەتدا، یان لە هەفتەی دوای ئەوەدا لە خراپترین حاڵەتدا یەکلایی بکرێتەوە".
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا لەیس خەزعلی ده‌بێته جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتی، "بە یارمەتیی خودا ئه‌و پرسه‌ش یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
PM:04:20:02/10/2026
ئه‌م بابه‌ته 412
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت