وتەبێژی حکومەتی عێراق: بارێکی نوێی دۆلاری نەغد گەیشتە عێراق
وێستگەنیوز-
حەیدەر عەبوودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند،
دوێنێ چوارشەممە 30ـی ئەیلوولی 2026، بارێکی نوێی دۆلار گەیشتە عێراق.
دەشڵێت، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی لێکتێگەیشتنەکانی نێوان
بەغدا و واشنتۆندایە بە ئامانجی دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی وڵات بۆ دراوی
بیانی.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم هاوردەکردنە لەسەر بنەمای
سیاسەتە پەسەندکراوەکانە بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامیی رژانی دراوی بیانی بۆ ناو
بازاڕەکانی عێراق.
عەبوودی روونیشی کردەوە، ئەم لێکتێگەیشتنانەی
پێشووتری نێوان عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمریکا لە ئەنجامی ئەو
پێشکەوتنانە هاتوونەتە ئاراوە کە عێراق لە بەهێزکردنی سیستمی چاودێریی دابەشکردنی
دۆلار، کەمکردنەوەی خراپ بەکارهێنانی پارەی کاش و بەرفراوانکردنی ئامرازەکانی
پێدانی ئەلیکترۆنی بەدەستی هێناون.
PM:06:00:01/10/2026
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت