عێراق؛ ساڵانە ملیۆنێک و 250 هەزار کەس زیاد دەبێت و ژمارەی دانیشتووانی لە 50 ملیۆن نزیک دەبێتەوە
وێستگەنیوز-
وەزارەتی پلاندانانی عێراق
باشبوونی کۆمەڵێک لە نیشاندەرەکانی گەشەپێدانی لە وڵاتدا راگەیاند، هاوکات لەگەڵ
تۆمارکردنی دابەزین لە ڕێژەی وەچەخستنەوە و گەشەی دانیشتووان، ئاشکرای کرد، ژمارەی
دانیشتووانی عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 46 ملیۆن کەس و لە 70%ـیخێزانەکانیش خاوەنی یەکەی نیشتەجێبوونی خۆیانن.
ماهر حماد جوهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانان لە لێدوانێکدا رایگەیاند،
ئەنجامەکانی سەرژمێری و راپرسییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ئاماژە بە باشبوونی
ئاستی گەشەپێدانی مرۆیی و خزمەتگوزارییەکان دەکەن لە عێراق تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025، لەوانەش بەرزبوونەوەی ناوەندی تەمەنی
پێشبینیکراو و کەمبوونەوەی رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانەوە.
لە بابەتەکانی نیشتەجێبوون و دانیشتوواندا، وەزارەتی
پلاندانان ئاماژەی بەوە کرد، زیاتر لە 70%ـی خێزانەکان
خاوەنی خانووی خۆیانن لە بەرامبەر 30%ـی کرێنشین،
هاوکات ژمارەی دانیشتووانی ئێستای عێراق گەیشتووەتە 46 ملیۆن و 118 هەزار و 793 کەس کە هاوسەنگی لە نێوان ڕەگەزی نێر و مێدا
هەیە.
وتیشی، ساڵانە لە نێوان یەک ملیۆن تا یوک ملیۆن و 250 هەزار منداڵ لە عێراق لەدایک دەبن، ئەمەش
پێویستی بە دروستکردنی ساڵانەی نزیکەی 200 هەزار یەکەی
نیشتەجێبوونی نوێ و دابینکردنی خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان هەیە.
وەزارەتی پلاندانان ئەوەشی خستەڕوو، دابەزینی رێژەی وەچەخستنەوە
پەیوەستە بە بەرزبوونەوەی ئاستی هۆشیاری و پەروەردەیی ژنان و گۆڕانی تێگەیشتنە
کۆمەڵایەتییەکان لەسەر هاوسەرگیریی پێشوەختە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ژمارەی
دانیشتووانی عێراق تاوەکو ساڵی 2030 سنووری 30 ملیۆن کەس تێپەڕێنێت، کە ئەمەش ئاستەنگ
لەبەرامبەر پلانەکانی دەوڵەت بۆ دابینکردنی ژێرخانوقوتابخانە و مەڵبەندە تەندروستییەکان دروست دەکات.
PM:10:00:29/09/2026
ئهم بابهته 108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت