گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان نەجەف و ئێران دەستیان پێکردەوە
وێستگەنیوز-
هێڵی ئاسمانیی عێراقی رایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە
گەشتە ئاسمانییەکانی لەنێوان فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەف و فڕۆکەخانەکانی ئێران
دەستپێکردووەتەوە، ئەوەش دوای هەوڵە چڕەکانی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق.
یاسر عەبدولزەهرا ئەلحەجاج، باڵیۆزی عێراق رایگەیاند،
فڕۆکەخانەی نەجەف دەرگاکانی بەرووی گەشتە ئێرانییەکاندا دەکاتەوە و جەختی کردەوە، حکومەت
بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی بەردەوام بووە لە هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی گەیاندنی
ئاسمانیی لە نێوان هەردوو وڵاتی هاوسێدا.
PM:09:33:28/09/2026
ئهم بابهته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت